نیو کیلۆ(نۆک) شامینۆک بە3دەفتەر دۆلار وزیاتریش ئەوە چیڕۆک نیە بەڵکو ڕاستی پشتی ئەو ڕوداوەی هاتووچۆیە کاتژمێر 2بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 60مەتری شاری هەولێر، ئوتومبێلێکی جۆری هیۆندای تایبەت کەبەدەست گەنجێکەوە بو بەخێراییەکی زۆرەوە هات وخۆی کێشا بەدووئوتومبێلی تر ،لەدواییش بەسەر شۆستە کەوت وخۆی کێشا بەکوشکێک ئینجا وەستا ،لەئەنجامی ڕوداوەکەش بەداخەوەشوفێرەکە بریندار بو زیانێکی زۆری مادیش بەر ئوتومبێلەکان وکوشکەکەو ڕێگاوبانەکە کەوت ،کەمەزەندە دەکرێت بەسەرووی 3دەفتەر دۆلار وەلەکاتی لێکۆلینەوە باوکی شوفێرە گەنجەکە ڕایگەیاند کەوا بۆپارشێو کوڕەکەیان چوە (نۆک) یان بۆبکڕێت و وای بەسەرهاتوە پرسیارەکە لێرە ئەوەیە ئایا ئەوە شێوازی چونە بۆنۆک کڕین؟ وەڵامەکە ی لای ئێوەیە