ڕوداوی هاتووچۆ کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆێ ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی شەقلاوە باسرمە قەندیل لەبەرامبەر بنکەی پۆلیسی باسرمە لەسایدی چون بۆ قەندیل پێکدادانێک ڕویدا لەنێوان دوو ئوتومبێل لەجۆرەکانی ئۆدی وکرۆلای تایبەت وەلەئەنجامی ڕوداوەکە کەسێک بەسەختێ زامداربو وەزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.. کەهۆکاری ڕوداوەکەش تیژڕۆیی شوفێری ئۆدیەکەبوبو کەبوبوە هۆکار بۆکۆنترۆل لەدەستدانی وەخۆکێشانی بەدواوەی کرۆلا لەدواییش وەرگەڕانی خۆی..