شه‌خته
به‌ڕێزان ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى كه ئێستا پێدا تێپه‌ڕ ده‌بین چله‌ى زستانه و به‌فرو باران و شه‌خته و به‌سته‌له‌ك زۆرێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتۆته‌وه.
وه ئێمه پێشتر باسى هه‌ندێك ئو ڕێنماییانه‌مان كرد بۆ شوفێران كه‌تیبه‌ت بوون به لێخوڕینى ئۆتۆمبێل له‌كاتى ته‌م و مژدا باسمان كرد كه‌چه‌نده مه‌ترسیداره .
وه ئه‌مجاره‌یان باسى دیارده‌ى شه‌خته و به‌سته‌له‌ك ده‌كه‌ین كه به‌زۆرى له‌و كاتانه ده‌بێت كه ئاسمان سایه‌قه‌و ساماڵ بێت و به‌شه‌و پله‌كانى گه‌رما زۆر نزم ده‌بێته‌وه‌و ببێته ژێر سفرى سه‌دى .
به‌ڕێزان له ناوچه شاخاویه‌كان له‌دواى باران بارین له‌و شوێنانه‌ى كه ئاوى براناوى له‌سه‌ر ده‌مێنێته‌وه كاتێك كه شه‌وى به‌سه‌ردادێت و ئاسمان سایه‌قه بێت ئه‌و ئاوه هه‌ندێك جار ده‌یبه‌ستێت و ڕووى ئه‌و ڕێگایه‌ى كه به ئاوه‌كه داپۆشرابێت ده‌بێته مه‌ترسیدارترین ژینگه بۆ شوفێران ، چونكه له‌سه‌ر ڕێگایه‌ك كه به‌شه‌خته داپۆشرابێت هیچ جۆره لێكخشانێك له نێوان ڕووى ڕێگایه‌كه و تایه‌كانى ئۆتۆمبێل نامێنێت به‌وه‌ش له ده‌ستدانى كۆنترۆل زۆر ئاسان ده‌بێت وه به ساده‌ترین جووڵه ئۆتۆمبێل به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات كه خۆى ده‌یه‌وێت و شوفێر به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ئاراسته‌ى بگوڕێت .كه ئه‌و حاله‌ته به زۆرى له ڕێگاى هاملتۆن له نزیك گلى على بگ ده‌ست پێده‌كات و تاوه‌كو سنورى ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له سنوورى شارى هه‌ولێر، چونكه ئه‌و ڕێگایه له ناو گه‌لییه‌ك یان دۆلێك ده‌ڕوات تاوه‌كو ده‌گاته سنوور و وه له وه‌رزى زستاندا بڕێكى زۆر كه‌م تیشكى ڕۆژى به‌ر ده‌كه‌وێت بۆیه ڕێگایه‌كه به‌درێژایى زستان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت.
جا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى توش بوون به ڕوداوه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه له كاتى به‌كارهێنانى ڕێگادا كه به‌شه‌خته داده‌پۆشرێت پێویسته به‌ر له‌هه‌موو شتێك:
1ـ تایه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانمان زۆر باش بن و نه‌خشى تایه‌كان دانه‌خورابێت .
2ـ له‌كاتى ڕۆیشتن له‌سه‌ر شه‌خته ده‌بێت خێرایى زۆر زۆر كه‌م بكرێته‌وه درێژترین ماوه‌ى بێوه‌یى له نێوان ئۆتۆمبێله‌كان به جێ بهێلرێت ، چونكه وه‌كو باسمان كرد كۆنترۆل كردن زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت.
3ـ هه‌تا بكرێت شوفێر خۆى به‌دوور بگرێت له برێك كردنى كت و پڕ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه مواصفاتى (ئه‌ى بى ئێس) یشى هه‌بێت .
4ـ داگیرساندنى چوار فلاش كه ئاگادار كردنه‌وه‌ى شوفێرانى تره بۆ بوونى حاله‌تى له‌ناكاو و حاله‌تى فریاكه‌وتن.
5ـ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل توشى خزین بوو له‌سه‌ر شه‌خته زۆر گرنگه شوفێر تووشى په‌شۆكان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى توشى ڕوداو نه‌بێت وه پێویسته به‌هه‌ردوو لایه‌ك ده‌ستى به‌توندى ستێرن بگرێت و زۆر گرنگه كه مانۆڕێك هه‌یه به‌زیره‌كانه ئه‌نجامى بدات ئه‌ویش سوڕاندنى ستێرنه به ئاراسته‌ى پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵخلیسكانه‌كه .
6ـ زۆر گرنگه كه ڕێگا له‌كاتى داپۆشرانى به شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌ك به‌كار نه‌هێنرێت ته‌نها له حاله‌تى زه‌روره‌ت نه‌بێت ، چونكه زۆر مه‌ترسیداره.
مقه‌ده‌می هاتوچۆ
فاضل حاجی حسێن
25/1/2022