ئەمڕۆ بەئامادەبونی بەڕێز (ئومێد خۆشناو)پارێزگاری هەولێر وبەڕێز عەمیدی ماف دیدار عمر قادر بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر،بارەگای بنکەی ڕێکخستنی هاتووچۆی شەقامی خێرا کرایەوە،کەکارەکانی ئەوبنکەیە تایبەت دەبێت بەجێبەجێکردنی یاساکانی شەقامی خێرا،کەبریتین لە 1/ڕێنماییکردنی شوفێران بۆ چۆنیەتی چونە ناو شەقامی خێرا 2/قەدەغەکردنی پێشبڕکێ و زیکزاک ونمایش بەئوتومبێل 3/قەدەغەکردنی وەستان و چاوەڕێکردن لەسەر شەقامی خێرا وەهێشتنەوەی تەنها بۆ حالەتی وەستانی لەناکاو 4/قەدەغەکردنی سناپکردن وبەکارهێنانی مۆبایل 5/قەدەغەکردنی ڕۆیشتنی بارهەڵگرەکان لەلاینەکانی ناوەڕاست ولای چەپ وەهێشتنەوەی ڕۆیشتن تەنها بۆڕێڕەوی ڕاست 6/ناچارکردنی شوفێرانی بارهەڵگر بۆ داپۆشینی بارەکانیان بۆئەوەی نەکەوێت کەکاتی ڕۆیشتنیان 7/قەدەغەکردنی هەمو کارێکی کڕین وفرۆشتن لەسەر شەقامی خێرا 8/قەدەغەکردنی پەڕینەوەی پیادەکان لەسەر شەقامی خێرا 9/قەدەغەکردنی ڕۆیشتنی هەمو ئامێرەکانی کشتوکاڵی وبیناسازی 10/قەدەغەکردنی ڕۆیشتنی ماتۆرسکیلی سێتایە ومۆپید وپایسکل 11/قەدەغەکردنی ڕۆیشتن بە(بەگ) تەنانەت بۆ مەودایەکی زۆر کەمیش 12/قەدەغەکردنی ڕەماش لێدان بۆناچارکردنی شوفێران بۆڕێگاکردنەوە 13/قەدەغەکردنی هەلگرتن ودابەزاندنی سەرنشین بەگشتی 14/قەدەغەکردنی پێچکردنەوە لەو شوێنانەی کەدروستکراون بۆ پێچکردنەوەی ئوتومبێلەکانی فریاگوزاری. هەموهەوڵەکان بۆسەلامەتیتانە