دابینکردنی هاتوچۆیەکی سەلامەت ،کاری لە پێشینەمانە وە ئەو ئامانجەیە کە کار بۆ وەدیهێنانی دەکەین.. هێلکاری کردنی شەقامەکان یەکێکە لە ئامرازەکانی ئەندازەی هاتووچۆ بۆ ڕێکخستن،وە کاریگەریەکی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ڕوداوەکان،بەپێ ی ئەوەی کە بەهێلکاری ڕاڕەوەکان و ئاراستەکان بە جوانی بۆ شوفێران دیاری دەکرێن،وە دەتوانن لە ناویان بڕۆن بەبێ هیچ کێشەیەک،لەم ڕوانگەیەوە ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر ، وە لەپاش دابینکردنی ئامێری پێشکەوتوی هێلکاری کردن لە لایەن وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان،هەر لەگەڵ کۆتاییهاتنی وەرزی بارانبارین، دەستیان کرد بەکاری هێلکاری کردن ،وە تاکو ئێستا شەقامی بازنەیی 60مەتری و شەقامی شۆرش و شەقامی ناو قەزای عینکاوە و چەندین شەقامی تریان هێلکاری کردوە بە سبوغی گەرم،وە ئێستاش کارکردن بۆ هێلکاری شەقامی هەولێر خەبات دەستیپێکردوە و لەچەند ڕۆژی داهاتوو کارەکانی تەواو دەبێت بە پشتیوانی خواو بەدەست و بازووی کارمەندانی خۆماڵی.