لە هەولێر، بەهۆی سەرپێچی بڕیار و ڕێنماییەکان (76) ئۆتۆمبێل و (83) ساڵیانە و مۆڵەت دەستیان بەسەرداگیرا ئێوارەی 16-3-2020، بەهۆی شکاندنی بڕیاری ڕاگرتنی هاتووچۆ و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان (76) ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا و زیاتر لە (83) ساڵیانە و موڵەت لە ئۆتۆمبێلی دیکە وەرگیرا و نزیکەی (672) ئۆتومبێلیش سزایی ئێس ئێم ئێس دران. سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێڵانەی دەستیان بەسەر داگیراوە و ئەوانەشی ساڵیانە و مۆڵەتیان لێوەرگیراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، سزا و ڕێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر. پارێزگای هەولێر دووبارە ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێرانی سەنتەری شاری هەولێر دەکاتەوە کە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان دەرنەچن و سەرپێچی لە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆ نەکەن، بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمۆبیڵەکەی بێتە دەرەوە دووچاری سزا و ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و ئۆتۆمۆبیڵەکەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین پابەندی بڕیارەکە بن. ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر 2020.3.17