باشه تۆ حه‌ز ده‌كه‌یت سه‌فه‌ر بكه‌یت به ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆت ؟
به‌ڵام مه‌ترسى ئه‌وه‌ت هه‌یه كه‌وا له ڕێگاى دوور خه‌وت بێت و نه‌توانیت وه‌كو پێویست شوفێرى بكه‌یت ؟
ئایا تۆ كه‌سێكى خهوالوى و زۆر حه‌زت له خه‌وه به‌تایبه‌تى له‌وه‌رزى به‌هاران كه خه‌و زۆر خۆش ده‌بێت ئێمه لێره چه‌ند ئامۆژگارییه‌كت ده‌ده‌ینێ كه‌وا ده‌تپارێزێت له‌كاتى سه‌فه‌ركردنى دوورئهگهرپێیانهوه پابه‌ند بێت دوورده‌بیت له ڕووداوه‌كانى هاتووچۆ:
1ـ یه‌كه‌م خاڵ كه پێویسته ڕه‌چاوى بكه‌ین له‌كاتى سه‌فه‌ركردن هه‌وڵبده‌ین سهفهرنهكهین له‌كاتژمێر(2)ى شه‌و تاكو (5)ى به‌یانى وه هه‌روه‌ها له كاتژمێر (1) ى دواى نیوه‌ڕۆ تاكو (4) ى ئێواره ، چونكه جه‌سته‌ى هه‌ر مرۆڤێك ئاماده‌یه بۆ نوستن یان وه‌رگرتنى بڕێكى ئیسراحه‌ت و كاتژمێره بایهلۆجییهكهى ناو جه‌سته‌مان له‌م دوو كاته‌دا داوامان لێ ده‌كات كه‌وا بنوین ئیسراحات وه‌ربگرین بۆیه له‌م دوو كاته‌دا كاردانه‌وه‌كانمان هێواش ده‌بن و مه‌ترسى تووش بوونمان به ڕوداو زۆر ده‌بێت .
2ـ پێویسته به‌ر له سه‌فه‌ر كردن بۆ ماوه‌ى دوور شتى شیرن و زۆر نه‌خۆین ، چونكه خواردنى شتى شیرن ده‌بێته هۆى هه‌ستانى ڕێژه‌ى شه‌كر له خوێن و به‌رز بوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌كریش له خوێن و شتێكى تر به دواى خۆیدا دێنێت و كه ڕژاندنى هۆرمۆنى (سیبرۆتۆنین) كه ڕێژه‌ى شه‌كر له‌خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه به‌ڵام كارێكى لاوه‌كى ده‌كات ئه‌ویش كاركردنه وه‌كو هێمن كه‌ره‌وه‌یه‌ك كه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه‌وا كاردانه‌وه‌كانمان وه‌كو پێویسَت نه‌بن له كاتى به‌كارهێنانى ڕێگادا .
به‌ڕاسته هه‌ندێك شوفێرمان هه‌یه كه هه‌ر تایبه‌تى بۆ سه‌فه‌ره‌كان كیلۆیه‌ك پاقلاوه ده‌كڕن و له ته‌نیشت خۆیان داده‌نێن وه‌كو ئه‌وه‌ى بۆ ژن ماره‌كردن بچن . كه ئه‌مه هه‌ڵس و كه‌وتێكى هه‌یه جگه له‌وه‌ى باسیشمان كرد تووشى قهڵهویشیان ده‌كات .
3ـ پێویسته دوور بكه‌وێنه‌وه له خواردنى هه‌موو جۆره حه‌ب و ده‌رمانه‌كان به‌ر له سه‌فه‌ر كردن ، چونكه ده‌رمانه پزیشكیه‌كان یه‌كێك له كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانیان كاركردنه وه‌كو هێمن كه‌ره‌وه‌یه‌ك پێویست بوو له پزیشكێك بپرسرێت كه‌وا كاریگه‌رى هێمن كه‌ره‌وه‌ى هه‌یه یان نا وه ئه‌گه‌ر كاریگه‌رى هه‌بوو و ده‌رمانه‌كه زه‌روورى بوو بخورێت ئه‌وا له‌و كاته‌دا سه‌فه‌ره‌كه نه‌كه‌ین .
4ـ پێویسته له‌كاتى ڕێگرى كردن‌دا له ڕێگاداكه ڕادیۆ یان (سى ـ دى) بهكاردێنین گوى له‌گۆرانى خاو و ئیقاعى خاونهگرین چونكه كاردانه‌وه‌كان له‌گه‌ل گوێ بیستنى مۆسیقاى خاو خاوده‌بنه‌وه هه‌روه‌ها گوێ له‌وكه‌ناڵه ڕادیۆییانه نه‌گرین كهبهرنامهكانیان مومیل وناخۆشه و به‌ڵكو گوێ لهوكهنالانه بگرن كه به‌رنامه‌كانیان به‌رده‌وام له‌گۆڕان دان خۆشن چونكه گوێ گرتن له ڕادیۆیه‌ك كه به‌رنامه‌ى ناخۆش بێت مێشك هیلاك ده‌كات
5ـ به‌رله سه‌فه‌ر پێویسته بڕێكى پێویست له خه‌و وه‌ربگرین بۆئه‌وه‌ى له كاتى سه‌فه‌ره‌كه خه‌ومان نه‌یه‌ت خاو و خلیسك نه‌بین
6ـ له‌كاتى سه‌فه‌ره‌كه پێویسته زۆر ئاگادارى بهدهركهوتنى نیشانه‌كانى بێزارى و بێ تاقه‌تى بین له‌گه‌ڵ به‌ده‌ر كه‌وتنیان كارى پێویست بكه‌ین و ئیسراحاتى پێویست وه‌ربگرین، كه نیشانه‌كانى بێزارى و خه‌و هاتنیش باوشك هاتن و قورس بوونى چاو و هه‌ست كردنى به ئازاره له لاى پشته‌وه‌ى مڵ و كه‌م بوونه‌وه‌ى ته‌ركیز و سست بوونى تواناى شوفێرییه .
7ـ وا پێویسته به هه‌ردووك ده‌ست ستێرنى ئۆتۆمبێل بگرین له‌كاتى ڕۆیشتندا ،چونكه ئه‌م شێوازى گرتنى ستێرنه وات لێ ده‌كات كه‌وا (متوازن) بێت و به‌خه‌به‌ر بێت و خه‌وت نه‌یه‌ت .
8ـ پێویسته پله‌ى گه‌رمى ناو ئۆتۆمبێل له (23) پله‌ى سه‌دى زیاتر نه‌بێت ، چونكه گه‌رمى زۆرى ناو ئۆتۆمبێل وات لێ ده‌كات كه‌وا خاو بیت و خه‌وت بێت .
9ـ بۆ ماوه‌ى زۆر ئۆتۆمبێل لێ نه‌خوڕێت و له نێوان هه‌ر سه‌عاتێك یان سه‌عات و نیوێك لێخوڕین ئیسراحه‌تێك وه‌ر بگرێت .
به‌هیواى سه‌لامه‌تى بۆ هه‌موو لایه‌ك
ڕێپێدراوی هاتوچۆ
لافــی مـحـمـد عـزیـز
نوسه‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌وڵێر
18/2/2020