ۆبە مەبەستی هەماهەنگی وسوود وەرگرتن لە ئەزمونی وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان،ئەمڕۆ شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی فیدرال بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی عێراق و پۆلێک لە ئەفسەران پلە بالای هاتووچۆی عێراق، بە یاوەری دکتۆر سامی جلال ڕاوێژکاری یاسایی بەڕێز وەزیری ناوخۆ، سەردانی بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێریان کرد،وە لە پاش بە سەرکردنەوەی بەشەکان ،شاندی میوان سەرسامی خۆیان نیشاندا بەو پێشکەوتنانەی کەرتی هاتووچۆی هەرێم بە گشتی و هاتوچۆی هەولێر بە تایبەتی،وە لە سەردانەکەیان شاندی نێوان هەوڵیاندا سەرجەم کارەکان بە دۆکیۆمێنت بکەن ،بۆ ئەوەی ئەو ئەزمونە لە شارەکانی عێراق پەیڕەو بکەن،بە تایبەت لە پشت بەخۆ بەستن لە ئەنجامدانی کارەکانی ئەندازەی هاتووچۆو تاقیکردنەوە ئەلکترۆنیەکانی مۆلەتی شوفێری و پشکنینی مەینۆشی و ماددەهۆشبەرەکان و شتی تر.