ئەمڕۆ بەڕێز دکتۆر (هێمن میرانی) بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوەخۆ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێری کرد ولەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر عەمیدی ماف (دیدار عمر قادر) پێشوازیان لێکرا، وەلەپاش بەسەرکردنەوەی بەشەکانی هاتووچۆ ،بەڕێزیان سەردانێکی مەیدانی بۆشوێنی ڕاهێنانی تیمەکانی هاتووچۆ کرد کەئێستا ڕاهێنانیان پێ دەکرێت، لەلایەن شارەزایانی ئەڵمان لەسەر بەکارهێنانی ئوتومبێل وئامێرەکانی بۆیاغی گەرم،وەبەڕێزیان پاش بینینی ئاستی پێشکەوتوی کارمەندان کەسەرجەمیان کارمەندی گرێبەستی خۆمانەن،بڕیاری دا بەزووترین کات ئامێرەکان دابەش بکرێن بەسەر بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆ لەشار وئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم ،بۆئەوەی دەست بەکاربن وەلەماوەیەکی زۆر زوودا دەست بکەن بەهێلکاری کردنی شەقامەکان بەم ئامێرە تازانە.