به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

روداوی هاتوچۆ

06/05/2021
24538

کاتژمێر30و5ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی( هەولێر- خەبات) لەنێوان کانی قرژالەو مەفرەقی تۆبزاوە ئوتومبیلێکی جۆری میتسوبیشی تایبەت کەلەسایدی هاتن بەرەو هەولێر دەڕۆیشت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدا وبۆدیوی لای چەپی ڕێگا ڕۆیشت وسەر دورگەی ناوەندی شەقام کەوت ولەدیوەکەی تر کەسایدی چونە بۆخەبات دابەزی ولەوێ خۆی کێشا بەکیایەکی بارهەڵگری بچوک کەبەرەو خەبات دەڕۆیشت ،بەداخەوە لەئەنجامی ڕوداوەکە سەرنشینێکی میتسوبیشیەکە گیانی لەدەستدا شوفێرو سەرنشینێکی تریش زامداربون وزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە بۆیە ئێمە ڕێنمایی شوفێرانی بەڕێزمان دەکەین وتکایان لێدەکەین کەکاتە زوەکانی بەیانی وچۆلی شەقامەکان بەهەل نەقۆزنەوە بۆتیژڕۆیی کردن کەشەقاماکان چۆلن ،چونکە کێشی ئوتومبێل بەهۆی تیژڕۆییەوە کەم دەکات بەهەمان بڕ ئەگەر کاتەکە ئێوارە بێت یان درەنگی شەو یان بەرە بەیان بێت کەهەمیشە کەمبونی کێشیش بەهۆی تیژڕۆییەوە هۆکاری سەرەکیە بۆکۆنتڕۆل لەدەستدانەکان

465
466
467
468
ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT