لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەم ،وە بەتواناو دەست و بازووی کارمەندانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر ،شەقامی پزیشکان بە شێوەیەکی زۆر پرۆفیشناڵ و جوان لە ڕووی هاتوچۆوە ڕێکخرایەوە،وە بۆ یەکەمین جار شوێنی تایبەت بە پارککردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەسەر شەقامەکە دروست کرا ،ئێمە خزمەتکاری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی ،وە ئەوەی کە ئەمڕۆ بۆیان کرا ،دەستپێک و سەرەتایەکە بۆ کاری تر کە لە داهاتویەکی نزیکدا دەکرێت.