یەکەم ڕاڕەوی لێخوڕینی پایسکل کەبەتەواوی ڕێکخراوە لەڕووی ئەندازەی هاتووچۆو سەلامەتیەوە لەهەولێری پایتەخت دروستکرا، کەدەکەوێتە سەر شەقامی 100مەتری نزیک قوتابخانەی کامبریج ،کەئەو شوێنە جولەی ترافیکی کەمی لەسەرە وەگونجاوە بۆلێخوڕینی پایسکل بەمەبەستی وەرزشکردن بێت یان کات بەسەر بردن کەسەرجەم کارەکانی ڕێکخستنی ڕاڕەوەکە لەڕووی هاتووچۆوە لەهێلکاری ودانانی هێماکانی هاتووچۆوە لەلایەن ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر کراوە بەئومێدی ئەوەین کەئەو شوێنە وەکو سەرەتایەک بێت بۆدروستکردنی ڕاڕەوی پایسکل لەهەمو شەقامەکان