ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر ،بەشێوەیەکی فەرمی شەقامی پزیشکان لەپاش ڕێکخستنەوەی لەڕووی هاتووچۆوە ،خرایەوە خزمەتی شوفێران و کەسانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، وە یەکەم ئوتومبێلی کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەشوێنی پارکینگی تایبەت ڕاگیرا،تکایە شوفێرانی بەڕێز بە درێژایی شەقامی پزیشکان (3)شوێن دیاریکراوە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کە ئوتومبێلەکانیان لێ پارک بکەن،بۆیە لەو شوێنانە ئوتومبێل ڕامەگرن،وە بەپێچەوانەوە سزادەدرێن لەسەر وەستان لەشوێنی قەدەغە.