بەمەبەستی جێ بەجێکردنی بریاری قەدەغەی هاتووچۆ بەشێوەیەکی توندوتۆل وپوخت ئەمرۆ بەرێز عەمیدی ماف دیدار عمر قادر بەرێوەبەری هاتووچۆی هەولێر بەیاوەری عەمید رۆبیتان فازل بەرێوەبەری بەشی رێگاکانی دەرەوە سەردانی بازگەی هەولێر پیرمام یان کرد وەبۆماوەی زیاتر لە3کاتژمێر بەرێزیان سەرپەرشتی راستەوخۆی مەفرەزەهاوبەشەکانی هاتووچۆ وبرایانی ئاسایشی هەولێری کرد