بەمەبەستی زیاتر ڕێکخستنەوەی شەقامەکانی ناوشار ئەمڕۆ ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر لەڕێگای کۆمپانیای (سەرباز) ،کەکۆمپانیایەکی ناوخۆیی تایبەتمەندە لەبواری ڕێکخستنی هاتووچۆ ،هەڵسان بۆبۆیە کردنەوە شۆستەکان وهێلکاری کردنەوەی شەقامی مەخمور _مامزاوە، کەئەو ڕێگایە لۆدێکی زۆری لەسەرە وجگە لەکۆگاو کۆمپانیاکان چەندین ناوچەی دانیشتوانی چڕیشی لەسەرە وەبڕیارە لەداهاتویەکی نزیکدا یوتێرنەکانی ناو مامزاوەش ڕێکبخرێنەوە و هەندێکیان دابخرێن