بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی قەرەبالغی لە سەنتەرەکانی پشکنین ،بۆ جاری دووەم بەڕێز عەمید (ئارام برهان جواد) بەڕێوەبەری هاتوەچۆی هەولێر،سەردانی سەنتەری پشکنینی کەسنەزانی کرد و لەگەڵ هاوڵاتیان و ئەفسەر و کارمەندانی سەنتەرەکە گفتوگۆی دەربارەی کێشەکان کرد کە ڕووبەڕویان دەبێتەوە لەکاتی سەردانکردن و کارکردن،وە بەڕێزیان لەپاش وەرگرتنی سەرجەم بیروڕاکان،فەرموی لەپاش دانیشتن و کۆبونەوە لەگەڵ ئەفسەرانی بەشی هونەری سەرجەم کێشەکان یەکلایی دەکاتەوە، وە باشترین چارەسەریان بۆ دەدۆزێتەوە.